بۆسه ی رۆژگار

نیمــــه ئاواڵـــێ لــه گۆشــه ی بێکه ســیدا غـه م نــه بێ

چاکه ئه و لێره ش وه فای هه ر ماوه،سایه ی که م نه بێ

لاپـــه ڕه ی ژیــنم هــه مـوو هـه ڵــده یتـه وه، تـێیــدا نیــه

باسی فرمێسـک و هه ناسـه و شـیوه ن و ماتـه م نه بێ

رۆژگــاری سپــڵــه بــۆ مــن بــۆســـه یــــه کــی نــایـــه وه 

نه مــدی هـه ر تیرێـکی ده یهاوێ به ره و سیـنه م نه بێ

ره نــجــی دووری دڵبــه رم بــۆ کــوشــتنـی مــن کــافیــه

گـه ر لـه دنیـادا ئــه مـن هیـچ مه ینـه تی دیکـه م نـه بێ

کـوا ده زانـێ چـه نـد پـه رێشـان و پـه شێـوه حـاڵی من ؟

ئه و که سه ی گیـرۆده یی ئه گریجـه وو پـه رچـه م نه بێ

ره مــــزی دڵــــداری لـه زیـنـێ فـێـر نــه بــوو یـــارم ده نـــا

کــوا ئـه ویـنـداری وه فــاداری وه کـــو مــن مــه م نــه بـێ

کیـژی شاریمان لـه خــۆی وه رگــرتــووه چارشێــوی ڕه ش

داخه که م نه مدی له وێ مانگێکی ده وره ی ته م نه بێ

شــادی جـارێــکی بـــه میــــوانــی نـتـه هــاتــۆتــه دڵــــم

ره نگه خه ڵوه تخانه یی خه م شوێنی نا مه حره م نه بێ

خۆم ده سووتـێـنم هـه تا بـه زمی خه ڵـک رۆشن بـکه م

کێ له ڕێی خه ڵکا وه کوو شاعیر ده سووتێ شه م نه بێ؟

 

هێمن 

 

 

 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:






برچسب‌ها: هێمن شعراشعار کردی کردی کوردی هیمن بۆسه ی رۆژگار

تاريخ : دو شنبه 27 دی 1395 | 20:27 | نویسنده : kurdistan |
.: Weblog Themes By VatanSkin :.